چارەسەری كیـــمیایی(كیمۆ)

چارەسەری كیـــمیایی(كیمۆ)
لە هەر هاوسەرێتییەكدا كە یەكێكیان ئەلكهولی Alcoholic بوو، ئەوا بێگومان گرفتی سێكسی پەیدا دەبێت، كە لەسەر هەردوو هاوسەردا بە گران دەوەستێت. بە هەرحاڵ، سێكس تەنیا لایەنی فیزیكی (جەستەیی) نییە، بەڵكو لایەنە دەروونییەكەی زۆر بەهێزە. پێوەندی سێكسی باش پێویستی بە بۆندێكی باشی خۆشەویستی و سۆزەوە هەیە. لە پێوەندییەكدا كە یەكێكیان ئەلكهولی بوو، ئەوا ئەم بۆندە لاوازی و شلۆقی تێدەكەوێت. هەروەها لە هاوسەرێتیەكدا كە پیاوەكە ئەلكهولی بێت، بەگشتی ئاستی توندوتیژی زیاتر دەبێت، شێوەی مامەڵەكردن لەوانەیە كە ناڕێك بێت هەتا ئەگەر جار بە جاریش بێت. لە كۆنەوە ئەلكهول بەكارهاتووە بۆ مەبەستی جیا جیا. ئەمڕۆ، شتەكان جیاوازن، ئەلكهول وەكو پەتایەك بە ئەندازەی خەمۆكی لە هەموو ڕووێكەوە لە قەڵەم دەدرێت. زۆربەی ئەو شتانەی كە ئێمە لە ژیانماندا دەیكەین، پێویستی بە سەرنج و تەركیزەوە هەیە، بەتایبەتی ژیانی سێكسی. ئەگەر بڕیارت دا كە بخۆیتەوە و چەند پێكێك هەڵبدەیت، بیر لە كاریگەرییەكانی ئەلكهول بكەرەوە، باشترین شت ئەوەیە كە بە ئایغیەكی تەواوەوە سێكس بكەیت بە مانایەكی تر، هەرگیز ئەلكهول و سێكس تێكەڵ مەكە. ئەگەر ئەلكهول لەگەڵ دەرمانی تری وزەبەخش یان سڕكەرەكان تێكەڵ بكەیت، ئەوا دەكەویتە بارودۆخێكی كیمیایی زیانبەخشەوە و لایەنی سێكسیت لە خراپەوە بۆ خراپتر دەچێت. ئەوەش لەبیر مەكە كە شتێكی خراپ بە تەندروستیت دەكەیت. یەكەمین كەس كە شایانی خۆشەویستییە، ئەوە تۆیت بەر لە هەموو كەسێك.
Top