خەردەل بۆ كەمكردنەوەی گاز

خەردەل بۆ كەمكردنەوەی گاز
خەردەل Mustard زۆر سوودبەخشە بۆ كرداری هەرسكردنی خۆراك، هەروەها كرداری میتابۆلیزم تاو دەدات. خەردەل بە رەنگی رەش، قاوەیی، سپی لە بازاڕەكاندا هەیە و سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ترش چەوری لە جۆری ئۆمیگا3. خەردەل چەندین ماددەی گرنگی تر لەخۆدەگرێت وەكو: پرۆتین، كالسیۆم، ریشاڵ Fiber، ئاسن، مگنسیۆم، مەنگەنیز، فۆسفۆر، زینك، سیلینیۆم. سوودە تەندروستییەكانی خەردەل بریتین لە: زیادكردنی دەردانی لیك 8 جار پتر لە حاڵەتی ئاسایی لەكاتی خواردندا، ئەمەش هاریكاری كرداری هەرسكردنی خۆراك دەدات ە رێگا لە كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵە دەگرێت، رێگرتن لە گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان، كەمكردنەوەی نیشانەكانی كۆئەندامی هەناسە لە تووشبووان بە رەبو و هەوكردنی بۆڕی هەناسە و كڕانەوە و سووتانەوەی قوڕگ، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزیمی جومگەكان لە ئازار و ئاوسان، دابەزاندنی پەستانی خوێن، رێگرتن لە سەهەڵدانی نۆرەی سەرئێشە لە تووشبووان بە شەقەسەردا، لەناوبردنی هەندێك جۆری بەكتریا و كەڕوو.
Top