بایەخی تەندروستی زەیتی گوێز

بایەخی تەندروستی زەیتی گوێز
زەیتی گوێز Wallnut oil سەرەڕای چێژە خۆشەكەی، ڕێژەیەكی بەرز لە چەورییە یەكانە ناتێرەكان Monounsaturated oil بەتایبەتی ئۆمیگا 9 لەخۆدەگرێت كە خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە ڕەقبوون دەپارێزێت، هەروەها زەیتی گوێز ڕێژەیەكی بەرز لە چەورییە فرە ناتێرەكان Polyunsaturated oils بەتایبەتی ئۆمیگا 3 و ئۆمیگا 6 كە سوودی تەندروستی زۆریان هەیە وەكو: كەمكردنەوەی هەوكردنەكان، یارمەتیدانی جێگیربوونی هۆرمۆنەكان، پاراستنی پێست، كەمكردنەوەی توندی و نیشانەكانی ئەكزیما Eczema. زۆر كەس دووردەكەونەوە لە خواردنی زەیتەكان لەبەر ئەوەی كە وزەی زۆر لەخۆدەگرن، بەڵام هەندێك جۆری زەیت بەتایبەتی زەیتی گوێز وزەیەكی كەم بە لەش دەبەخشێت. ئەوە سەلمێنراوە كە ڕۆژانە خواردنی بڕێكی كەم لە گوێز یان زەیتی گوێز ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا دادەبەزێنێت، بەمەشەوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە.
Top