زیادبوونی كێش لەپاش وازهێنان لە جگەرە

زیادبوونی كێش لەپاش وازهێنان لە جگەرە
وازهێنان لە جگەرە جێگەی دەستخۆشییە، باشترین بڕیارە بۆ باشتربوونی تەندروستیت، بەڵام پاش ماوەیەك لەوانەیە كە كێشی لەشت زیاد بكات، بەهەرحاڵ با ئەم مەسەلەیە هەرگیز نەبێتە ڕێگر لەبەردەم وازهێنان لە جگەرە، چونكە دەكرێ بە پەیڕەوكردنی خۆراكێكی تەندروستییانە و وەرزش و ستایلێكی ژیان بە چاودێری دكتۆر ببیتە خاوەن كێشێكی دروست و تەندروستییانە. ئەوە ڕاستییەكی زانستییە كە وازهێنان لە جگەرە دەبێتە ئەگەری زیادبوونی ئارەزووی خواردن و زیاد خواردن، گەلێك كەسیش زیاتر حەزی دەچێتە خواردنی خۆراكی چەور و شیرین كە وزەی(كالۆری) زۆر بە لەش دەبەخشن، لەگەڵ ئەمەشدا سەرەتا لە هەوڵی وازهێناندا بە بەر لە بیركردنەوە لە مەسەلەی زیادبوونی كێشی لەش، چونكە مەرج نییە كە هەموو كەسێكی جگەرەكێش پاش وازهێنان كێشی زیاد بكات. ئەو بڕە كێشەی كە لە ئەنجامی وازهێنان لە جگەرە لە هەندێك كەسدا زیاد دەبێت بە تێكڕایی بریتییە لە 4-3 كیلۆگرام، تەنیا 10%ی ئەوانەی كە واز لە جگەرەكێشان دێنن بە ڕێژەیەكی بەرزتر كێشی لەشیان زیاد دەكات كە لەوانەیە بگاتە نزیكەی 15 كیلۆگرام.
Top