هۆكارەكانی قڵیشانی پێست

هۆكارەكانی قڵیشانی پێست
گەلێك كەس هەموو ئیشێك بە دەستەكانی دەكات، ئیشی ناو باخچە، چاككردنەوەی ئامێرەكان، پاككردنەوە، لێنانی چێشت. تاد، بەڵام بەردەوام تەڕبوونی دەستەكان بە گیراوەكان و پاككەرەوەكانی وەكو تایت و سابوون بە خێرایی دەبنە ئەگەری قڵیشانی پێست Skin cracking. پێستی قڵیشاو وەكو زەمینەی ڕووبارێكی وشك بە هۆی كەمی ئاوەوە ڕوودەدات، لەو كاتەدا كە پێست ئاو ون دەكات، ئەوا چەند چینێكی خانەكانی وشك دەبن. كەمی شێداری هۆكارێكی سەرەكییە بۆ وشكبوونی پێست كە ڕێگە خۆش دەكات بۆ قڵیشان، هەوای وشك وەكو هەوای بیابان تەڕێتی پێست هەڵدەمژێت. گەرمركدنی ماڵەكان لە هەر كەشێكدا ئەتمۆسفیرێكی بیابانی لە ژوورەكاندا دروست دەكات و دەبێتە ئەگەری وشكبوونی پێست و قڵیشانی، بۆیە لە كەشی زستاندا قڵیشانی پێست دەبێتە گرفت. ماددە وروژێنەرەكانی پێست وەكو پاككەرەوەكان Detergents، بۆن و لۆشن، پۆلیشی لابردنی بۆیەی نینۆك وەكو ئەسیتۆن، بۆیەی دەرگا و دیوار، ئەمانە هەموویان ئەگەری قڵیشانی پێست زیاد دەكەن. نەخۆشی سەدەف، ئەكزیما، هەستەوەری دەبنە هۆی ئەستووربوون و وشكبوونی پێست و لە كۆتاییشدا قڵیشانی پێست.
Top