نانی جۆ

نانی جۆ
جۆ Barley بە شێوەی نان، كێك یان سوپ بۆ خواردن بەكاردێت. كوپێك جۆ كە دەكاتە 157 گرام نزیكەی 193 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت كە 175 كالۆری بۆ كاربۆهیداتی جۆ و 17 كالۆریش بۆ پرۆتین و چەوری دەگەڕێتەوە. بەهای خۆراكی جۆ هیچی لە بەهای خۆراكی گەنم كەمتر نییە. جۆ پرۆتین و كاربۆهیدرات و بڕێكی كەمی چەوری تێدایە، هەروەها چەندین ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت. ئەو ڤیتامین و كانزایانەی كە بە رێژەیەكی باش لە جۆدان بریتین لە: ڤیتامین A، B1، B2،B6، B12، C، D، E، K، كانزاكانیش بریتین لە كالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، سیلینیۆم، كۆپەر كە لە چەندین كاری ئەنزیمەكاندا رۆڵی هەیە كە گرنگن بۆ پتەوكردنی بۆڕییەكانی خوێن و بەهێزكردنی ئێسك و جومگەكان. بە گشتی سوودە تەندروستییەكانی جۆ بۆ رێژە بەرزەكەی ریشاڵ و رێژە یەكجار كەمەكەی چەوری دەگەڕێتەوە. ریشاڵ گرنگە بۆ پاراستنی كۆئەندامی هەرس لە گەلێك گرفت و نەخۆشی بەتایبەتی مایەسیری، جۆ هەر دوو جۆری ریشاڵی تواوە و ریشاڵی نەتواوە لەخۆدەگرێت، بۆیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ سوودبەخشە. جۆ لەبەر ئەوەی كە بڕێكی كەمی سۆدیۆم لەخۆدەگرێت و كۆلیستیرۆلی تێدانییە، بۆیە گونجاوە بۆ تووشبووان بە نەخۆشی دڵ. جۆ رۆلی هەیە لە دابەزاندنی كۆلیستیرۆل و جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێندا.
Top