پێش دەستكردن بە وەرزشی راكردن

پێش دەستكردن بە وەرزشی راكردن
وەرزشی راكردنی لەسەرخۆ Jogging سوودی تەندروستی زۆری هەیە، لە سەروویانەوە دابەزاندنی كێشی زیادی لەش و بەهێزكردنی تۆنی ماسووڵكە، هەروەها پتەوكردنی ئێسكەكان و رێگرتن لە پووكانەوەی ئێسك. وەرزشی راكردن یەكجار گرنگە بۆ كۆئەندامی دڵ و سووڕان بە پاراستنی توانای دڵ بۆ پاڵنانی خوێن و باشتركردنی هاتووچۆی خوێن بە هەموو بەشەكانی لەش. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە چۆن بە رێگەیەكی سەلامەت و تەندروستییانە دەست بەم وەرزشە دەكەیت، بۆ ئەم مەبەستە پەیڕەوی چەند خاڵێك بكە، بۆ نموونە: سەردانی دكتۆر بكە بۆ پشكنین و دڵنیابوون لەوەی كە لەشت توانای ئەم وەرزشەی هەیە، سەرەتا بە رۆیشتنێكی ئاسایی و پاشان رۆیشتنێكی خێراتر تا راكردنێكی لەسەرخۆ و پاشان خێراتر، جووتێك كالەی تایبەت بە وەرزشی راكردن بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بكە كە قەبارە و شێوەكەی لەگەڵ پێیەكانتدا بگونجێت بۆ رێگرتن لە هەر ئازار و ناڕحەتییەك لەكاتی راكردندا، شوێنی سەلامەت بۆ راكردن هەڵبژێرە، جلی سووك و ڕەنگ كاڵ لەبەر بكە، ئەگەر لەكاتی شەودا وەرزش دەكەیت پێویستە كە جلی ئاوا لەبەر بكەیت كە تیشك پێپچەوانە بكاتەوە بۆ خۆپاراستن لە هەر كارەساتێك.
Top