رەبو..هۆكاری كۆكەی شەوانە

رەبو..هۆكاری كۆكەی شەوانە
كۆكە Coughing بریتییە لە كاردانەوەی سییەكان بەرانبەر هەر داڕوشێنەرێك یان وروژێنەرێكی كۆئەندامی هەناسە. كۆكە لەوانەیە وشك Dry cough لەوانەشە تەڕ Wet cough بێت، واتە دەردراو لەخۆبگرێت. هەر ماددەیەك لە ژینگەدا كە وروژێنەر بێت بۆ كۆئەندامی هەناسە لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری كۆكە. ئەگەر تۆ هەستەوەریت لە كۆئەندامی هەناسەدا هەبێت، ئەوا لەوانەیە كە دوكەڵ، ماددەی كیمیایی، جۆرەها هەڵم، تۆز و خۆڵ، هەتا بۆن و سپرای قژ كۆكەت بۆ پەیدا بكەن. رەبو Asthma زیاتر كۆكەیەكی وشك پەیدا دەكات لەگەڵ پەیدابوونی دەنگ لەكاتی هەناسەوەرگرتن یان هەناسەدانەوەدا واتە ویزە Wheeze لە سینگدا، بەگشتی رەبو باوترین هۆكارە بۆ كۆكەیەكی دەستنیشان نەكراو بەتایبەتی لەكاتی شەودا. روودانی هەوكردن بە بەكتریا یان ڤایرۆس حاڵەتەكە ئاڵۆزتر دەكات و كۆكە توندتر دەكات جا لە هەڵامەتەوە بگرە تا دەگاتە هەوكردنی شانەكانی سییەكان، لێرەدا كۆكە زیاتر تەڕ دەبێت و دەردراوی رەنگاوڕەنگ لەخۆدەگرێت.
Top