میكرۆب لەناو قاپشۆردا

میكرۆب لەناو قاپشۆردا
لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە چەندین جۆری كەڕووی Fungus زیانبەخش توانای ژیان و گەشەكردنیان هەیە لەناو دەزگای قاپشۆریندا Dishwashers چونكە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز و ماددە پاككەرەوەكان Detergents و جۆرە ترش و تفتەكانی ئاو دەگرن. بەپێی لێكۆڵینەوەكان، دوو جۆری كەڕووی نوێ لەناو گەلێك لە دەزگاكانی قاپشۆرینی ماڵەكاندا دەشتنیشانكراون بەناوی Exophiala dermatitidis و E.phaeomuriformisكە لە دەرووبەرێكی سەختی گەرمی و شێداریدا بەباشی گەشە دەكەن. ئەم دوو جۆرە كەڕووە دەبنە ئەگەری نەخۆشی لە مرۆڤدا، بۆ نموونە توانای گەشەكردنیان هەیە لە سییەكاندا. جۆرەكانی تری كەڕوو كە توانای ژیانیان هەیە لەناو دەزگاكانی قاپشۆریدا بریتین لە كەڕووی كاندیدا Candida، ئەسپێرگیللەس، پێنیسیلیەم Penicillium. بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بەم كەڕووانە پێویست بە بەكارهێنانی دەستكێش دەكات لەگەڵ ناوە ناوە پاككردنەوەی دەزگای قاپشۆرین بە ماددەی بكوژی میكرۆب و كەڕوو.
Top