گێزەری سپی

گێزەری سپی
گێزەری سپی White Carrots لە سەدەكانی ناوەڕاستدا و بەتایبەتی لە بەریتانیادا ناوبانگی دەركرد لەبەر ئەوەی كە چێژێكی خۆشی هەیە و بڕێكی زۆری نیشاستە لەخۆدەگرێت. زۆر جار لەگەڵ خۆراكی شیرین و قەنادییەكاندا تێكەڵ دەكرا و پێشكەش بە میوانانی ماقوڵ دەكرا. گێزەری سپی مادەی گرنگی تێدایە لەمانە رێژەیەكی باش لە كۆمەڵەی ڤیتامین B كە زۆر پێویستن بۆ تەندروستی كۆئەندامی دەمار. هەروەها گێزەری سپی بەرگری لەش بەهێز دەكات، بڕێكی باشی لە ڤیتامین C تێدایە كە دژی هەوكردنەكان بەتایبەتی هەوكردنە ڤایرۆسییەكان رۆڵی خۆپاراستن دەبینێت. ئەو كانزایانەی كە لە گێزەری سپیدان بریتین لە :كانزای كاسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم. گێزەری سپی بۆ گەلێك حاڵەتی تەندروستی بەكارهاتووە و ئێستاش بەكاردێت وەكو: پاراستنی كۆئەندامی میزەڕۆ لە باشتركردنی فرمانی گورچیلەكان، كەمكردنەوەی نیشانەكانی پەیوەست بە رۆماتیزمی جومگەكان، كەمكردنەوەی كۆبوونەوەی ئاو و شلە لە لەشدا بە تایبەتی لە ئافرەتان لەكاتی سووڕی خوێنی مانگانەیاندا، شیرەی گێزەری سپی سوودی زۆری هەیە بۆ چارەسەركردنی گرفت و هەوكردنەكانی كۆئەندامی میزەڕۆدا.
Top