خۆراكت رەنگاوڕەنگ كە

خۆراكت رەنگاوڕەنگ كە
خۆراكە رەنگاوڕەنگەكان بخەرە ناو قاپی خواردنی رۆژانەت. بە سادەیی خۆراكە رەنگاوڕەنگەكان سەوزە و میوەكان دەگرنەوە كە ماددەی خۆراكی رووەكی زۆر گرنگ Phytonutrients لەخۆدەگرن، ئەم ماددانە سروشتین و رەنگی جۆراوجۆر بە بەروبوومە رووەكییەكان دەبەخشن. هەر ماددەیەكی خۆراكی رووەكی رەنگێكی تایبەت بەخۆی هەیە، گەلێك سەرچاوەی پزیشكی ئەم ماددانە بە ڤیتامینەكانی دواڕۆژ Future vitamins ناوزەد دەكەن، بۆیە ئەوە گرنگە كە چەندین جۆری سەوزە و میوە رۆژانە بخەیتە ناو خۆراكتەوە. هەوڵ بدە بەلای كەم دوو جۆر سەوزە یان میوە لەگەڵ هەر ژەمێكی سەرەكی خۆراكدا بخۆیت، میوە لە نێوان ژەمە سەرەكییەكاندا بخۆ، گرنگی زۆر بە سەلاتەی رەنگاوڕەنگ بدە، شیرەی میوەی سروشتی لەجیاتی شیرەی میوەی دەستكرد بخۆ، دەتوانیت بە هەر شێوەیەك بێت میوە بخۆیت بە تازەیی یان فریزكراو یان قوتووكراو یان وشككراو، بەهای خۆراكی ئەو سەوزەیە كە رەنگێكی كەسكی تاریكی هەیە زیاترە لەوانەی كە رەنگیان نارنجی یان پەمەییە.
Top