چی خواردن نەك چەند خواردن

چی خواردن نەك چەند خواردن
خۆراك پێویستە بۆ بەردەوامبوونی ژیان، بەڵام چی خواردن زۆر گرنگترە لە چەند خواردن. هەر كەسێك رۆژانە بڕێكی دیاریكراوی لە خۆراك پێویستە بەپێی كار و پیشە و جووڵە و تەندروستی گشتی، بەمانایەكی دیكە بڕێكی دیاریكراوی وزە و بڕی دیاریكراوی لە ماددە خۆراكییە گرنگەكانی وەكو پرۆتین، كاربۆهیدرات، چەوری، ڤیتامینەكان، كانزاكان و ئاو. كەم و زیادی لە وزەی خۆراكی و ماددە گرنگە خۆراكییەكان كێشەی تەندروستی لێ دەكەوێتەوە بە شێوەی: زیاد و كەمی لە كێشی لەشدا، بەدخۆراكی، نیشانەكانی كەمی ڤیتامین و كەمی كانزاكان. بۆ نموونە خۆراكێك كە رێژەیەكی بەرزی لە چەورییە تێرەكان تێدا بێت، كە بە چەورییە خراپەكان ناسراون، ئەوا ئەمڕۆ یان سبەی رووبەڕووی گرفتی تەندروستی وەكو بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆلی خوێن و نەخۆشی دڵت دەكاتەوە، ئەمە سەرەڕای زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی. ئەو خۆراكەی كە بڕێكی كەمی لە سەوزە و میوە تێدابێت، لەوانەیە كە ببێتە هۆی كەمی ئەو ڤیتامینانەی كە لە ئاودا دەتوێنەوە بەتایبەتی ڤییتامین C لەگەڵ بێبەشبوون لە ماددە دژەئۆكسانەكان كە رۆڵی گرنگیان هەیە بۆ خۆپاراساتن لە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەكرە و شێرپەنجە.
Top