كەرش، چوستی سییەكان كەم دەكاتەوە

كەرش، چوستی سییەكان كەم دەكاتەوە
بوونی ورگێكی گەورە یان كەرش Belly fatلەوانەیە كە كاریگەرییەكی نێگەتیڤ بكاتە سەر فرمان و چوستی سییەكان بەبێ رەچاوكردنی تەمەن و جگەرەكێشان یان جگەرە نەكێشان، بۆ نموونە لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئەو پیاوانەی چێوەی كەمەریان 40 گرێ یان پترە، هەروەها ئەو ئافرەتانەی كە چێوەی كەمەریان 35 گرێ یان پترە تا راددەیەك توانا و چوستی سییەكانیان دادەبەزێت. یەكێك لە ناوەڕۆكی مەسەلەكە بریتییە لە هەوكردنی نابەكتیری Inflammation لە شانە چەورییەكاندا، پاشان بڕی زیادی چەوری(بەز) لە ناوچەی سكدا كە پەستان دەخاتە سەر سییەكان و نایەڵێت بە تەواوی بكشێن و پڕبن لە هەوا (ئۆكسجین)، بە مانایەكی دیكە هەناسە وەرگرتن قورس دەبێت. لەلایەكی ترەوە قورسایی و فشاری چەوری كەرش لەسەر ناوپەنچكدا جووڵەی بۆ سەرەوە و خوارەوە لەكاتی هەناسەدا سنووردار دەكات بەتایبەتی لەكاتی خۆچەماندنەوە و پاڵكەوتندا. كێشی زیاد و قەڵەوی بەگشتی بارگرانی دەخاتە سەر هەموو لەش، بڕێكی زیاتری ئۆكسجین پێویست دەكات بۆ شانە زیادەكان (شانە چەورییەكان)، ئەمەش دڵ ماندوو دەكات و بارگرانی دەخاتە سەر كۆئەندامی دڵ و سووڕان.
Top