درێژی قژ نابێتە هۆی هەڵوەرینی

درێژی قژ نابێتە هۆی هەڵوەرینی
درێژی قژ لە نێر و مێدا هەرگیز هۆكار نییە بۆ قژڕووتانەوە. تاڵە مووەكانی سەر بەگشتی لە 3 قۆناغدان: قۆناغی گەشەكردن، قۆناغی حەوانەوە، قۆناغی هەڵوەرین. قژ تەنیا لە قۆناغی گەشەكردندا درێژدەبێت، ماوەی ئەم قۆناغە لە نێوان 6-2 ساڵدایە، كورت و درێژی ئەم ماوەیە مەسەلەیەكی سەد لە سەد زگماكییە، بۆ نموونە لە هەندێك كەسدا ماوەی ئەم قۆناغە تەنیا دوو ساڵە بۆیە قژیان تا ڕاددەیەكی دیاریكراو درێژدەبێت پاشان دەچێتە قۆناغی حەوانەوە ئینجا قۆناغی هەڵوەرین، كەچی لە هەندێك كەسی تردا ماوەی ئەم قۆناغە دەگاتە 6-5 ساڵ بۆیە قژیان تا ڕاددەیەكی زۆر درێژدەبیت ئینجا دەچێتە قۆناغی حەوانەوە و هەڵوەین. هۆكارەكانی قژهەڵوەرین بریتین لە: شەكەتی دەروونی Stress، پاش منداڵبوون، پاش نەشتەرگەرییەكی گەورە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش(تا)، گۆڕانێكی نێگەتیڤی بەرچاو لە خۆراكدا، گۆڕان لە هۆرمۆنەكاندا لەكاتی باڵغبوون و دووگیانی و وەستانی خولی مانگانەی ئافرەت Menopause، نەخۆشی گشتی سەخت، نەخۆشییەكانی گلاندی دەرەقی، كەمخوێنی لەبەر كەمی كانزای ئاسن، چارەسەری كیمیایی Chemotherapy كە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە بەكاردێت لەگەڵ ئەو دەرمانانەی كە بەرگری لەش دادەبەزێنن وەكو زیانی لابەلا دەبنە ئەگەری قژهەڵوەرین.
Top