هاندەرەكانی ئارەزووی خواردن

هاندەرەكانی ئارەزووی خواردن
بۆنی خۆراك، رەنگ و چێژ و تێكسچەری خۆراك زۆر جار بە تێكەڵبوون لەگەڵ حەز و ئارەزووە تایبەتەكانی پەیوەست بە خواردن لە هەر كەسێكدا رۆڵیان هەیە لە زیادكردنی ئارەزووی خواردن. دابەزینی ئاستی شەكری خوێن سەنتەری هەستكردن بە برسیبوون و تێربوون لە مێشكدا ئاگادار دەكاتەوە و هەستی برسیبوون پەیدا دەكات واتە ئارەزووی خواردن دەستپێدەكات. گەلێك كەسیش قۆڕەی سك كە گەدە و ریخۆڵە بەتاڵ بێت بە برسیبوون لێكدەدەنەوە، ئەمەش لە لایەنی دەروونییەوە هانی ئارەزووی خواردن دەدات. حاڵەتێكی دەروونی هەیە بە ناوی بولیمیا Bulimia كە تووشبوو ئارەزووێكی زۆر و بەردەوامی بۆ خواردن هەیە. هەندێك دەرمان وەكو زیانی لابەلا دەبنە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن وەكو دەرمانە ئارامبەخشەكان، ستیرۆیدەكان Steroids، ئەو دەرمانانەی كە دژی هەستەوەری بەكاردەهێنرێن. هەواگۆڕی، گەشت و گوزار، تێكەڵبوون و قەرەباڵغی بەتایبەتی لە منداڵاندا گەلێك جار دەبێتە هاندەر بۆ ئارەزووی خواردن. خواردنەوەی ئەلكهول، خەمۆكی لە گەلێك كەسدا ئارەزووی خواردن دەكاتەوە.
Top