رەمەزانی جاران و ئێستا لە ژیانی كوردەواریدا

رەمەزانی جاران و ئێستا لە ژیانی كوردەواریدا
مام حەسەن تەمەنێكی زۆری هەیە و كاری گەنم و جۆ فرۆشتن دەكات، ئەو باس لە رەمەزانی ساڵانی پێشوو دەكات و دەڵێت: وشەی رمضان، كە ناو كوردا بۆتە رەمەزان، وشەیەكی عەرەبییە، كە كۆی ئەو وشەیە (رمچانیانت)ە یان (ارمچاء و ارمچە و رماچین)، وشەی رمچ لەو كاتەی ساڵنامەی كۆچی دانرا، رمچ بە واتای گەرمایەكی بەتێن دێت، مانگی (نۆیەم) لە ساڵنامەی كۆچییە، جاران هەندێك شت هەبوون لە رەمەزاندا بەناوبانگ بوون وەك: تۆپی بەربانگ، چیرۆك بێژی و حیكایەتی شەوانە، یارییە میللییەكان، سەردان و میوانی و داوەت، جارانی ژیانی كوردەواری لە شار و گوندەكاندا، پیاوەكان خەریكی ئیش و كاری رۆژانەی خۆیان دەبوون، پارشێوان خواردنی باشمان دەخوارد كە لۆرك و پەنیر و ماست و گوێز بوو، تا هێز و تاقەتمان هەبێت بۆ تەواوی رۆژەكە، ئێوارانیش لە كاتی بەربانگ خواردنی خۆمانە و ماستاو و دۆ دادەنرا، پاشان شرینی خواردن و نوێژ و تاعەت، زۆربەی كەرەستەكان سرووشتی و لە باخ و رەزەكانی خۆمان لێدەكردەوە، درەنگانی شەو یارییە میللییەكان هەبوون، كە كەرەمستانێی و كڵاوێن و سینی سینیانێ بوون، جاران خەڵك لە مزگەوت و ماڵ كاتەكانیان بەرێ دەكرد، دوای بەربانگ تەراویح دەكرا، كولتووری جاران وابوو كە لە نێو مزگەوت رۆژویان دەشكاند، دواتر دەهاتنەوە ماڵەوە بۆ نان خواردن و پاشان بۆ نوێژی تەراویح دەچوونەوە مزگەوت، هەندێ جاریش تەنیا بە نان و دۆ رۆژوویان دەكردەوە، جاران لە كوردەواریدا بەر لە بەربانگ، یان دوای بەربانگ، ماڵە دراوسێكان خواردنیان دەگۆڕییەوە، ئێستا ئەو نەریتە لە هەندێ شوێن و ناوچە ماون، وەك ئەوەی مانگی رەمەزان مانگی هەماهەنگی و لێبوردەیی و رێز و خۆشییە، هەروەها دوای بەربانگ و خواردن، خەڵك روویان لە مزگەوتەكان دەكرد، دواتر دەگەڕانەوە ماڵ بە یاریی كوردەواری و قسە و باسی بە جۆش شەوانەی رەمەزانیان تا درەنگانی شەو بەڕێ دەكرد.
Top