ماڵەكەت بۆ كۆتایی مانگی رەمەزان و جەژن ئامادە بكە

ماڵەكەت بۆ كۆتایی مانگی رەمەزان و جەژن ئامادە بكە
هەوڵبدە دوا رۆژەكانی مانگی رەمەزان بە خۆشترین سات و بە جۆشەوە بە دەرچوونی شەوانە و سەردانی خزم و كەسانی نزیك بەڕێ بكەیت، با هەمیشە ماڵەكەت بۆن و بەرامێكی خۆشی هەبێت، چونكە چەند رۆژێكی ماوە بۆ جەژن، پێویستە ماڵەكەت جوان و قەشەنگ بكەیت، دەستپێك بە پاككردنەوەی ماڵەكەت دەست پێ بكە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی كە ناڕێكن پاكیان بكەوە و رێكیان بخە، هەوڵبدە ماڵەكەت مۆركێكی رەمەزان و ئایینی ئیسلامی پێوە دیار بێت، تەنانەت لە رۆژانی جەژنیشدا، با وا دەربكەوێت كە جەژنی رەمەزانە و جیاوازە لە جەژنی قوربان، هەوڵبدە هەندێك لە كەرەستەكانی وەك فانۆسی كۆن كە ئێستا لەسەر شێوازی تازە دروست كراون، یان بەرماڵ و قورئانی پیرۆز لە شوێنێكی بەرچاوی ماڵەكەتدا دابنێ، هەروەها مۆمی بچووك لە شوێنی دانیشتن و سەر مێزی خواردن پێ بكە، گرنگە مێزێك لە ناوەڕاستی دیكۆری ماڵەكەتدا هەبێت، سەر ئەو مێزە بە كەرەستە و شتی كۆن كە گوزارشت لە ئایین دەكات بڕازێنەرەوە، مەركان و گوڵدان كە شێوەی زەخرفیی كۆنیان لەسەرە لە بیر مەكە، ناوەكانی خودا و پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت، لە دیوارەكان بدە، بۆن و بەرامی ماڵەكەت خۆش بكە، بۆئەوەی كاتێك ئەندامانی ماڵەكەت ئەو دیكۆرە نایابە دەبینن، هەست و دڵیان خۆش بێت و دیمەنێكی نایاب و سەرەنجڕاكێشیش بۆ ماڵەكەت دەستەبەر دەكەیت، لە رۆژی جەژنیش ئەگەرچی ئەمساڵ كەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ هەیە، بەڵام دەتوانیت خواردنێكی خۆش ئامادە بكەیت و دواتر جلێكی جوانیش لەبەر بكەیت و لەگەڵ ئەندامانی ماڵەوە پیرۆزبایی لە رێگەی تۆڕەكانی سۆشیاڵ میدیاوە بكەیت، هەروەها چەند وێنەیەكی جوان و سناپ و ستریك لەو رۆژەدا بگریت و بۆ یادگارییەك لەسەریان بنووسە جەژن لە سەردەمی كۆرۆنادا.
Top