ملوانكە لە شێوەی گوڵدا بۆ خانمان

ملوانكە لە شێوەی گوڵدا بۆ خانمان
هەر جۆرە ئێكسسوارێك، بە شێوەیەكی تایبەت دروست دەكرێت، یان كاری دیزاینی بۆ دادەنرێت، واتە جوانیی ئێكسسوار پابەندە بەو بیرۆكەیەی لەسەری دروست دەكرێت، تەنانەت هەندێك لە ئێكسسوارەكان دیمەنێكی قەشەنگ و رازاوەیان هەیە، یەكێك لەو جۆرە ئێكسسوارە ناسك و سەرنجڕاكێشانەی كە هەیە و هەردەم دیمەنە جوانەكەی لە دەست نادات و خۆشەویستیشە لەلای گشت خانمان، ئەویش ئێكسسواری ملوانكەیە، كە بەو شێوە ناسك وبچووكەی خۆیەوە، جوانییەكی گەورە دەبەخشێتە مل و سینگی خانمان. مۆدەكانی پێشووی ملوانكە بریتی بوون لە ملوانكەی شێوە گەورە، تەنانەت لەگەڵ دەركەوتنی مۆدەی تازە و نوێدا، هەر یەكە لەو مۆدە كۆنانە گۆڕانكارییان بەسەردا هات، ئەویش شێوەی بچووك و زنجیر باریك و تەنك بۆ ملوانكەی مل لە مۆدە تازەكاندا، یەكێك لە جوانترین شێوەكان سوود لە شێوەی گوڵ و مورووی بچووكی خڕ وەربگرن، بە تێكەڵ كردنی ئەو دوو شێوەیە، لە ئەنجامدا دیمەنێكی شیاو و رازاوە لە ملوانكەیەكی ناسكدا دەردەچێت و دەبێتە مۆدەیەكی شیاو و رازاوە.
Top