جانتای دەست و جلوبەرگ

جانتای دەست و جلوبەرگ
لە بواری جوانكاریدا، پێویستە و دەكرێ سوود لە گونجاندنی جلوبەرگ و ئێكسسوار وەربگرین، لە رێگەی هەڵبژاردنی ستایلێك لە جلەكان یان جۆرێك لە ئێكسسوارەكان، كە رازاوەیی و ناسكی ببەخشێت، لە رێگەی ئەو رێكخستن وگونجاندنە، شێوەیەكی دیاریكراو لە مۆدەیەكی شایستە دەردەكەوێت، لە هەمان كاتیشدا، لە نزیكترین مۆدە و رێگەدا ئەو گونجاندنە هێمایەكی كراوە دەخاتە سەر مۆدەی دیكە، جانتای دەست، یەكێكە لەو ئێكسسوارانەی رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە جوانی دەست و جەستە، بەمەش دەبێ خانمان ئەو جۆرە شێوەیە هەڵبژێرن كە لەگەڵ جوانی جلەكاندا، یان لەگەڵ رەنگی ماكیاژ و پێستدا بگونجێت، دەتوانین رێكخستنێكی شیاو لە نێوان جانتای دەست و جلدا بەدی بكەین، واتە كاتێك رەنگی جلوبەرگ لە رەنگێكی تۆخ دەبێت، وەك سوور، دەتوانین جانتای دەستیش لە رەنگی رەش یان رەنگی سەوز بێت، هەر یەكە لەو دوو رەنگانە دەچنە ناو یەكتر لە شێوەدا، یان لە رێگەی هەڵبژاردنی شێوەی جانتاكە دەوەستێت، كە تا چەند شێوەی جانتای دەست بچووك و سادە بێت، زیاتر دیمەنی رازاوەتر و كراوەتر دەبێت.
Top