شاجوانی خانمە پیرەكان

شاجوانی خانمە پیرەكان
ساڵانە پێشبڕكێی شاجوانی ئەنجام دەدرێت، كە دوو پێشبڕكێی شاجوانییە، یەكێكیان شاجوانی جیهانە، كە لەسەر ئاستی چەند وڵاتێك دەكرێت، ئەوەی دیكەش شاجوانی گەردوونە، ئەویش لەسەر ئاستی جیهان دەكرێ، بیرۆكەیەك هەبوو كە پێشبڕكێی شاجوانی منداڵانیش پەیدا ببێت، بەڵام سەری نەگرت چونكە منداڵ ناتوانن لەم پێشببڕكێیانە بەشدار بن و كاری لەسەر بكەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە ئەو پێشبڕكێیە ئەنجام نەدرێت، كەچی بەم دواییە لە وڵاتی ئەمەریكا پێبشبڕكێی شاجوانی خانمە پیرەكان پەیدا بوو، كە ساڵانە ئەوانەی حەز بكەن بەشداری دەكەن و ئەوەی جوان بێ هەڵدەبژێردرێت، ئەم ساڵیش خانمی شاری تینیسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ نازناوەكەی وەرگرت، كە ناوی (تایرا)ی (62) ساڵە بوو، كە بووە شاجوانی خانمە پیرەكان و پیرۆزبایی و خەڵاتێكی گەورەی وەرگرت.
Top