كەمەرپشتی جلوبەرگی كوردی

كەمەرپشتی جلوبەرگی كوردی
- بەهاوكاری (سولاڤ فاشیۆن) لە ئەڵمانیا
جلوبەرگی كوردی، لەگەڵ ئەو نەشونما و جوانیەی هەیەتی، بەڵام هەردەم لە كاری تازە و دیمەنی رازاوە و جوان ناوەستێت و رۆژ لە دوای رۆژ دیمەنی جوانی لێدەردەكەوێت. بەمەش خانمانی كورد دەتوانن لەگەڵ ئەو جلە دا گەورەترین جوانی لەگەڵدا تۆمار بكەن، ئەوانەی شارازەییان هەیە لە ئامادەكردنی جلوبەرگی كوردی، هەردەم لەگەڵ ئەوەن كە جلی كوردی دەبێ لە هەر چوار لایەوە بە جوانی خۆیەوە دەربكەوێت، بۆیە هەر جلێك دەبێ حیساب بۆ گشت لایەنەكانی بكرێت، یەكێك لەو لایەنانەی كە خانمان زیاتر فەرامۆشی دەكەن، شێوەی دواوەی جلی كوردییە، كە بەقەد شێوەی پێشەوەی جوانە و سەرنجڕاكێشە، بەهۆی ئەوەی جلی كوردی لە دواوە بە یەك پارچە دەردەكەوێت، ئەمەش وادەكات كە زیاتر لە بەشی كراسەكە بێت،، یاخود لە مۆدە تازەكاندا كەوا(كەوێ) دەبێتە بەشێكی سەرەكی بۆ شێوەی دواوە، لە هەندێك كراسی كوردیدا بە ئێكسسواری وەك پشتێن و ئێلەگ و قۆڵەكانەوە رازاوە دەكرێت، بەڵام لە هەندێكی دیكەشدا سادەیە و تەنیا كراسەكە لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەردەكەوێت، هەریەكەیان جوانییەكی تایبەتی دەبەخشێت، بەڵام لە مۆدە تازەكاندا، زیاتر بە ئێكسسوار و پشتێن دەڕازێنرێتەوە.
Top