گۆڕستانەكەی دهۆك تەمەنی 60 هەزار ساڵە

گۆڕستانەكەی دهۆك تەمەنی 60 هەزار ساڵە
نەتەوەی كورد خاوەنی كۆنترین و لە مێژینەترین كلتوورو مێژووە، هەروەها خاوەنی جوانترین شارستانییەتە، بەشێوەیەك كە لە زۆر زووەوە ژیاوە و دەستی بە دۆزینەوەی شتەكان كردووە. لەوانە (3) دانە گۆڕ(قەبر) لە شاری دهۆك دۆزرانەوە كە مێژووەكەیان بۆ (60) هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەوەی شایەنی باسە ئەمە بەڵگەیەكی زیندووە كە كورد هەر لە مێژە لە كوردستان ژیاوەو تەنانەت لەو كاتەوە بیری لەوە كردۆتەوە كە چۆن مردووەوكانیان بنێژن، ئەوەی شایەنی باسە ئەو گۆڕانە لە سەر شێوازی هێلكەیی دروست كراون و درێژییان یەك مەتر و 40 سانتیمەترە و پانییان 63 سانتیمەترەو قووڵاییشیان یەك مەترە، شێوازی هێلكەیی لە خۆ دەگرێت و دیمەنێكی سەیری هەیە، ئەو گۆڕانەش ئەوە نیشاندەدەن كە خەڵكی ئەو سەردەمە باوەڕیان وابووە كە مرۆڤ لە هێلكە دروست بووە، ئەوەش یەكێكە لە بیردۆزەكانی دروست بوونی مرۆڤ كە لە ئێستادا گۆڕانی بەسەر داهاتووە، یان وەكو نەریتێك بووە كە مردوو بە شێوەی هێلكەیی بنێژن.
Top