بەتەمەنترین دایك و باوك دەبنە خاوەن منداڵ

بەتەمەنترین دایك و باوك دەبنە خاوەن منداڵ
ئەوانەی وا بیر دەكەنەوە كە تەمەنیان گەورەبووە و ئیدی نابن بە خاوەن منداڵ، ئەمە شتێكە و دوورە لە بڕوا پێكردن، یان ئەوانەی دەڵێن تەمەنیان گەورەیە و منداڵیان نابێت، ئەمەش نابێت بەردەوام بن لەو قسەیە، چونكە لەیەكێك لە سەیرترین حاڵەتەكانی منداڵ بووندا لە وڵاتی هیندستان، كە دوای ئەوەی جووتیارێكی باشووری ئەو وڵاتە بۆتە گەورەترین باوك لە جیهان، ئەو پیاوە ناوی ( راماگیت راجافی)یە و تەمەنی (96) ساڵە، دوای ئەوەی ئافرەتێكی بە ناوی شاكۆنتالا دیڤی 52 ساڵەی هێنا و منداڵەكەی ناو ناوە (نانۆ رام گوگی)، رۆژێكیان ئافرەتەكەی دەچێتە نەخۆشخانە بۆ پشكنین، دواتر پێیدەڵێن كە زگی هەیە و دووگیانە، ئەوەش بووە سەیرترین هەواڵ لەو وڵاتە و لە جیهانیشدا، واتە نامۆترین حاڵەتی منداڵبوون، كە پیاوێك لە تەمەنی (96) ساڵی و ئافرەتێكیش لە تەمەنی (52) ساڵی ببن بە تەمەنترین دایك و باوك.
Top