شیشكە بۆ دروستكردنی گۆرەوی و فانیلە

شیشكە بۆ دروستكردنی گۆرەوی و فانیلە
بەهرەیەكی جوان و سەیرە، كاتێك خانمانی كورد بە پەنجە رەنگینەكانیانەوە، بە دوو شیشكەوە كار دەكەن بۆ ئەوەی كەرەستەیەكی جوان بەرهەم بهێنن، ئەو كارە دەستییە پێیدەڵێن شیشكە، كە بریتییە لە دوو شیشی لووس و جوان، هەر یەكەی سەری تیژە و لەگەڵ كۆمەڵێك داو و خوری بەكاریدەهێنن بۆ ئامادەكردنی فانیلە و شاڵی مل و گۆرەوی، هەروەها كەرەستەیەكی دیكەش هەیە كە پێیدەگوترێ سنارە بۆ دروست كردنی سەرنان كە لە یەك شیش پێكدێت، كاركردنی شیشكە بەم جۆرەیە، كاتێك داوەكە لە شیشەكە هەڵدەخەیت دەبێ بەیەك شیشە كار بكەیت واتە شیشەیەك بۆ كۆكردنەوەی خورییەكە ئەوەی دیكەش كاری پێدەكرێت و نەخشی جلەكە یان شتەكە دادەنێت، لە كاتی كاركردنی شیشكە بەم جۆرە دەبێت، رێزیك بۆ پێشەوە و رێزێكیش بۆ دواوە، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو شتەی دروستی دەكەیت بە دوو ڕوو خۆی نیشان بدات، خوریش لە گیانداران دەست دەكەوێت، واتە لە بەن دروست دەبێت.
Top