ماكیاژی تازە بۆ ساڵی 2013

ماكیاژی تازە بۆ ساڵی 2013
زۆری لە مۆدەی ماكیاژ وادەكات كە هەر یەك لە خانمان نەتوانێ جۆرێكی دیاریكراو لە ماكیاژەكان هەڵبژێرێت بۆ رووخساری، لە كاتێكدا ئەو ماكیاژانە دیمەنێكی جیاوازیان هەیە لەگەڵ یەكتر، هەر پسپۆران زیاتر ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، چەند شێوەی ماكیاژ سادە و كەم بۆیە بێ، ئەوەندە جوانییەكی زیاتر دەبەخشێت، تەنانەت زیاتر سەرنجڕاكێش دەبێت و دەبێتە یەكێك لە ناسكترین ماكیاژەكانی رووخسار. لە یەكێك لە تازەترین مۆدەكانی ماكیاژدا، جۆرە ماكیاژێك دەركەوتووە، كە بە ماكیاژی ستایلی ئیتاڵی ناسراوە، بەمەش بە یەكێك لە جوانترین تازەترین ماكیاژ دادەنرێ بۆ ساڵی نوێی 2013، جوانی ئەو جۆرە ماكیاژەش لە سادەییەكەیدایە، چونكە لە نزیكەوە بە ناسكترین شێواز دەردەكەوێت و دیمەن و نمایشێكی رازاوەی دەبێت، شێوەی ئەو ماكیاژە، لە سادەیی و یان یەك رەنگدا دەردەكەوێت، بە گوێرەی ئەو مۆدەیە، دەتوانین سوود لە بەشێكی رووخسار وەربگرین تاوەكو بە جوانی دەربكەوێت، واتە دەتوانین گرنگی بە بەشێكی رووخسار بدەین، لەوانە: دەكرێ تەنیا رەنگی لێو تۆخ بكەین، لە كاتێكدا رەنگی سەرەكی واتە رەنگی (ئەساس)، بە رەنگێكی هێمن و سادە بێ، وەك :رەنگی قاوەیی- زەردی زێڕی – پەمەیی ئاچوخ، هەر یەكە لەم سێ رەنگە دەبنە رەنگی سەرەكیی رووخسار، لەگەڵ دانانی پشت چاوێكی نەرم، واتە لە رەنگێكی هێمن و بەبریقەیەكی كەم بێ، ئەمەش بە باوترین و شایستەترین مۆدەی ماكیاژ بۆ وەرز و ساڵی تازە دادەنرێت.
Top