كەمەر بەست و پشتێن لە كراسی كوردی

كەمەر بەست و پشتێن لە كراسی كوردی
لەگەڵ هەر مۆدەیەك لە جلی كوردیدا، لەو كاتەی جۆری قوماش و شێوەی كراسەكە هەڵدەبژێرین، دەبێ حیساب بۆ ئەو بەشانە بكەین كە كراسەكەی لێ پێكدێت، هەر لە جۆری كراس و رەنگ و شێوەكەی، كەمەر بەست وپشتێن جوانترین و سەرەكیترین بەشەكانی كراسی كوردین، لێرەدا باس لە گرنگی و شێوازەكانی كەمەربەست و پشتێن دەكەین، كە هەر یەكەیان جۆرە مۆدەیەكی رازاوە و جوانی هەیە، پشتێن، لە قوماش دروست دەكرێت و زیاتر لەگەڵ رەنگی ئێلەگ یان كراسەكە رێكدەخرێت، هەروەها سەبارەت بە كەمەر بەست، مەرج نییە، لەسەر شێوەی كراس یان ئێلەگ بێت، چونكە دەكرێ لە قوماش بێت، یان لەسەر شێوەی ئێكسسوار بێ، وەك ئێكسسواری زنجیر بۆ پشت، ئەوانەی زیاتر لە مۆدەكانی ئێستادا باویان هەیە، لە پێشوودا زیاتر پشتێنی قوماش دەبەسترا، بەڵام هەر یەكە جوانی خۆی هەیە و دەبێتە هۆكارێك بۆ بەستن و توند كردنی كراس لە ناوەڕاست و ناوقەد، لە هەمان كاتیشدا، جوانییەكی ناسكیش نیشان دەدات. لەو كاتەشدا پشتێن دەبەسترێت كە پێویست بكرێت، ئەگەر هەست بكرێت، كراسەكە هەندێك گەورەیە و لەسەر كەمەر راناوەستێت، بۆیە لەو حاڵەتەدا دانانی پشتێن پێویستە.
Top