پانتۆڵی مۆدە تێكـــەڵ لە جینز و قوماش

پانتۆڵی مۆدە تێكـــەڵ لە جینز و قوماش
جوانی و رازاوەیی لە جلوبەرگ، هەنگاوێكی سەرەكییە بۆ هەڵبژاردنی دەستەجلێك، لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێ هەر جلێك مانایەكی خۆی هەبێت لە جوانی بۆ رازاندنەوەی جەستە، لە كاتێكدا گشت جلەكان لە مۆدەی تازە و نوێدا ناوەستن، رۆژانە مۆدەی تازە و شێوازی نوێ دەردەكەون، بەڵام خانمان زیاتر پێویستیان بە جلی مۆدە تازە دەبێ، بەمەش هەر مۆدەیەك بۆ كاتێكە و دەبێ لە ماوەیەكی دیكەدا گۆڕانكاری بەسەر شێوازەكاندا بێ، یەكێك لەو جلانەی كە پێویستیان بە گۆڕانكاری ومۆدەی جوان هەیە، ئەویش پانتۆڵە، ئەو جلە بەشێكی زۆر لە جوانی جەستە نیشان دەدات و دوو جۆرە پانتۆڵیش هەیە، یەكێكیان : لە ماددەی جینز دروست دەكرێ كە ئێستا مۆدەیەكی باوە لە كوردستان، ئەوەی دیكەش لە قوماش دروست دەكرێ و زیاتر بۆ كاتی دەوام و شوێنە فەرمییەكان دەپۆشرێ، بەڵام لەگەڵ مۆدەی تازە و داهێنان لە جلدا، هەڵساون بە دروست كردنی تێكەڵی نێوان شێوەی جینز و ماددەی قوماشی پانتۆڵ، بەمەش دەبێتە مۆدەیەكی پێكهاتوو لە شێوەی جینز و لە ماددەی قوماش، ئەمەش گەورەترین پانتۆڵ و مۆدەیەكی جوانی لێ دروست دەكرێت و دەبێتە یەكێك لە جوانترین پانتۆڵ بۆ خانمان، ئەمەش چەند نموونەیەكە لەو جۆرە پانتۆڵە.
Top