ئەڵقە و ئەنگوستیلەی زیو هەڵبژێرە

ئەڵقە و ئەنگوستیلەی زیو هەڵبژێرە
كاتێك دەمانەوێ، ئەو جۆرە ئێكسسوارە هەڵبژێرین، پێویستە ئاگاداری چەند لایەنێك بین، بە تایبەت ئەو ئێكسسوارانەی بچووكن و لە نزیكەوە دەردەكەون، وەك ئێكسسواری ئەڵقە و ئەنگوستیلە، كە لایەنێكی جوانی دەردەخات و بە تایبەت كاتێك لەو شوێنانەدا دەپۆشرێت كە بە تەواوی دیار دەبێت، وەك ئەڵقە بۆ پەنجەی دەست، بازنگ بۆ دەست، گوارە بۆ گوێ، لێرەدا گرنگی و جوانی ئەڵقە و ئەنگوستیلە دەكەین، چونكە لەسەر پەنجەكانی دەست بە جوانی دیار دەكەون، تەنانەت هێمایەكە بۆئەو خانمانەی كە شوویان نەكردووە و ئەنگوستیلەی ناسك و رازاوە لە دەست دەكەن، لە دوای هاوسەرگیریش دەبێتە ئەڵقە، ئەویش هەمان شێوەی ئەنگوستیلەی هەیە، بەڵام جیاوازیان هەیە لە رواڵەت و شێوەی دەرەوەی، مەرج نییە ئەڵقە و ئەنگوستیلە تەنیا لە زێڕ و ئەڵماس بن، دەكرێ لە زیو بن، كە ئەویش مانا و جوانیی خۆی هەیە، ئەڵقە و ئەنگوستیلەی لە زیو، بە شێوەی ئەڵماس دەردەكەون، چونكە رەنگی ئەڵماس و زیو هەمان رەنگە یان شێوە و بریقەیان لە یەكتر نزیكە.
Top