دەنــــدرۆشك !

دەنــــدرۆشك !
رەوەند بەختیار
هەندێك وشەو دەستەواژەو ناو هەیە كە لە كۆندا زۆر باو بووە و ئێستا بەدەگمەن دەكەوێتە بەر گوێمان و ڕەنگە هەر ماناشی نەزانین، دەندرۆشك یەكێكە لەو وشانەی كە ڕەنگە نەوەی ئەو سەردەمە زۆر كەم بەرگوێی كەوتبێ، جاران ئەگەر كەسێك زۆر رەق و وشك و لاواز بووایە دەیان وت دڵێی دەندرۆشكە، بەڵام ئەمە مانای راستەقینەی ئەو وشەیە نییە، ئەو مانایەی لە مانا بنچینەییەكە وەرگیراوە كە خۆی لە خۆیدا توێكڵی یان ناوكی كەنگرە، دوای وشك كردنەوەی، ئەوەی لە شێوە وا بوایە پێیان دەگوت، ئەم ناوەش لەوە هاتووە، كە شێوەی پووچ و رەق و وشكە، بۆیە ئەوناوەی لێنراوە، واتە ناوەكەی مانای خۆی دەدات و گوزارشت لە شێوەی دەكات.
جاران چەرەز بە شێوەی ئێستا نەبوون و سادەبوون رەنگە هەر تەنیا مێوژ و گوێزو بادەم بووایە لەگەڵ ئەوانە دەندرۆشك بەكاردەهات هەرچەندە رەق و وشكە، بەڵام ناوكێكی بچووكی تێدایە كە تامێكی خۆشی هەیە بۆیە وەك چەرەز بەكاردەهات.
Top