گوێزی كوردستان

گوێزی كوردستان
كوردستان بە چەندین بەروبوومی سرووشتی بەناوبانگە، تەنانەت لە زۆربەی وڵاتان داوای بەروبوومی كوردستان دەكرێ، ئەگەر بێت و زیاتر گرنگی بە بەروبوومە سرووشتیەكانی كوردستان بدرێ، بێگومان لەسەرتاپای جیهان داوا دەكرێ، یەكێك لەو خواردنە خۆش و سرووشتیانەی لە كوردستاندا هەیە، ئەویش گوێزە، گوێزی كوردستان بەناوبانگە، كە توێكلێكی ناسك و ناوەوەی بە رەنگێكی سپی یان زەرد و چێژێكی خۆشی هەیە، گوێز لە كوردستاندا لە ناوچە شاخاوییەكاندا دەڕوێت، لەوانە : بناری قەندیل –هەورامان- بیارە و تەوێڵە، گوێز وەك دارێكی سرووشتی و لە شوێن و ناوچەی سارددا گەشە دەكات، گوێزی كوردستان بەوە بەناوبانگە كە بە ئاسانی توێكلەكەی دەشكێت و ناوەكەی دەردەهێنرێت، دار گوێز، لە هەر ساڵێكدا زیاتر جیاوازتر دەبێ و گەشەدەكات و زیاتریش قەدی گەورەتر و ئەستوورتر دەبێ، دار گوێز تەمەنی زۆر دەبێ و تەنانەت هەیە لە (300) ساڵ زیاتریش دەبێت،، زۆر كەس بڕوای وایە كە دارگوێز لە خۆیەوە خۆڕسك دەبێ، بەڵام ئەوە راست نییە و زیاتر شارەزایانی بواری دارگوێز دەڵێن: گیانداری سمۆرە ئەو كارە دەكات، لەو كاتەی كە سمۆرە گوێز كۆدەكاتەوە تاوەكو لە وەرزێكی دیكە بیخوات، ئەویش كە لەژێر گڵی دەنێت، دواتر شوێنی شاردنەوەی گوێزەكان پێنازانێ و پاشان لە خۆوە خۆڕسك دەبێ و گەشە دەكات، گوێزی نەگەییو، تەڕە و بەر لەوەی وشك بێتەوە و تەنانەت نەرمە، دواتر رەق دەبێ و لە پاش لێكردنەوە و وشك كردنەوەی، لەو كاتەدا كە گوێز نەگەییوە و بەمەش وەك گیادەرمان بەكاردەهێنرێ بۆ بواری پزیشكی و تەندروستی.
Top