بووك و زاوای (101 و 103) ساڵە

بووك و زاوای (101 و 103) ساڵە
كەس نازانێ مرۆڤ تەمەنی چەندە و چەند ساڵ دەژی، هەر كەسێك بەهیوای ئەوەیە زۆرترین تەمەن ببڕێت، یان ئەوانەی تەمەنێكی زۆریان بڕیوە، چەندین یادگاری و بیرەوەریی خۆیان هەیە لە رابردوودا، تەنانەت هەندێكیان یادەكان تازە دەكەنەوە و بەهیوای تەمەنی پێشووتر، وەك ئەو دوو پیاو و ژنە چینیەی كە دوای (88) ساڵ لە هاوسەربوونیان، وادیارە ئەمڕۆش یادی ئەو رۆژەیان دەكەنەوە، مامە پیرە ناوی (كۆنگان)ە و تەمەنی (101) ساڵە و دایە پیرەش ناوی (وسۆنگشای)یە ئەویش (103) ساڵە، لە ساڵی 1924 هاوسەرگیریان پێكهێناوە و ئەوەتە ئەمڕۆش بە جلی بووك و زاوا دیسان پەیمانەكەیان نوێ كردەوە و بوونەوە بووك و زاوای كۆتایی تەمەن.
Top