ئەو منداڵەی لە پەرلەمان گـــــەورە بووە !

ئەو منداڵەی لە پەرلەمان گـــــەورە بووە !
زۆرن ئەو ئافرەتانەی لە ژیانی گشتی و تایبەتی خۆیاندا سەركەوتوون، تەنانەت هەر یەكە لە ئافرەتانی كوردیش خاوەن بەهرە و توانای سەیرن، بەڵام یەكێك لە سەرسامترین دیمەنەكانی خۆشەویستی ئافرەتێك بۆ منداڵەكەی، ئەویش كە (لیسیا رۆزنزالی)یە پەرلەمانتاری ئیتاڵی، لەو كاتەی منداڵەكەی بووە كە كچە، لە گشت دانیشتەكانی پەرلەمان منداڵەكەی هێناوە، ئەمەش ماوەی دوو ساڵە زیاترە كە لە گشت دانیشتنەكان كچەكەی لەگەڵدایە، لە دواترین دانیشتنی پەرلەمانی ئیتاڵیادا، (لیسیا) لەگەڵ ئەوەی دەستی بەرز كردۆتەوە بۆ دەربڕینی ڕای خۆی لەسەر بڕیارێكی پەرلەمان، لەو كاتەشدا كچەكەی لووتی گرتووە و یاری لەگەڵ دایكی دەكات، لەوەوە دەبێ بزانین كە هەستی دایكایەتی گەورەیە و بەراورد بە هیچ هەستێكی دیكە نییە و نابێت، ئەو منداڵەش لە جیاتی لە داینگەدا گەورە بێ، بەڵكو لە پەرلەمان گەورە بووە.
Top