ملوانكە و گوارەی مــۆدەی ســــــەردەم

ملوانكە و گوارەی مــۆدەی ســــــەردەم
ملوانكە و گوارە، دوو ئێكسسواری جوانن، كە دیمەنێكی رازاوە و تەنكیان هەیە، بە گوێرەی شێوە و رەنگ و ستایل، مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو جۆرە ئێكسسوارە دەكرێت، هەر یەكەش بە ئاراستەیەكی خۆی دیمەنی جوانی خۆی دەبەخشێت، بەڵام گرنگە پەیوەندییەكی راستەوخۆ لە نێوان جوانیی شێوە و لێكچوونی لە ڕەنگ لەنێوانیاندا هەبێت. چونكە شوێنی دانانی هەر یەكە لەم دوو ئێكسسوارە بەندە بە جوانی رازاوەكردنی گوێچەكە و مل، لە هەمان كاتیشدا بەیەكەوە دەكەونە بەرچاو و بەمەش دەبێت رێكخستنێك لە نێوانیاندا بەدی بكەین. لە مۆدەكانی پێشوودا، زیاتر گوارەی گەورە بەكاردەهێنرا، لە كاتێكدا مۆدەكانی ئێستا، پێچەوانەی مۆدەكانی پێشوون، واتە مۆدەی شێوەی بچووك بۆتەوە مۆدەی سەردەم، سەبارەت بە ملوانكەش، جیاوازییەكی ئەوتۆ نییە لەنێوان مۆدەی كۆن و ئێستا، چونكە ئەوانەی پێشوو بە زنجیرێكی درشت و گەورەوە بوون، كەچی زنجیرەكانی ئێستای ملوانكە، تا چەند ورد و بچووك بن، ئەوەندە زیاتر سەرنجڕاكێشتر دەبن، ئەم چەند مۆدەیەش لە وێنەكانی گوارە و ملوانكە، بۆخۆیان شێوەی دیمەنی گوارە و ملوانكەی ئەو سەردەمە دەردەخەن.
Top