سێ گاسن(فدان) بـــۆ زەوی بەیار

سێ گاسن(فدان) بـــۆ زەوی بەیار
ئا: رەوەند بەختیار
ئەوەی لەم وێنەیەی سەرەوە دەیبینین بریتییە لە سێ گاسن یان لە ناو جووتیاران، هەندێك جار فدانیشی پێدەڵێن، سەرەتای كاری جووتیاری و كێڵان و كشتوكاڵ لە كوردستان مێژوویەكی درێژی هەیەو بۆ 5000 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، هەر لە ناوچەی چەمۆوە كە یەكەمین شوێنی كشتوكاڵییە تاوەكو ئەمڕۆش، ئەو ئامێر و كەلوپەلانەی بەكارهاتوون بۆ كێڵان و كاری جووتیاری بە پێی رۆژ جیاوازبوونەوگۆڕانیان بەسەرداهاتووە، دوای كێڵان بە وڵاغ و مانگا كە تەنیا یەك گاسن بەكاردەهات،بوو بە دووگاسن و لە هەردوولای مانگاكە یان وڵاغەكە دەبەسترا. پاشی ئەویش سێ گاسن پەیدابوو كە گرنگییەكی زۆری هەبوو چونكە كاروبارەكانی كێڵانی ئاسانتر دەكردو كات و ماندووبوونی كەمتربوو، بەهۆی ئەوەی بە ئامێری تەرەكتەرەوە دەبەستراو كێڵان ماوەیەكی كەمی دەویست، ئەوەی گرنگە ئەوەیە سێ گاسن زیاتر لەو زەویانە دەدرێت كە بەیارن واتە ئەوساڵە گەنم و جۆی تێدا ناچێنرێن، چونكە لەبەر ئەوەی سێ گاسن نووكەكەی درێژو ئەستوورە، زەوییەكە لە بناغەوە هەڵدەتەكێنێت بە مەبەستی ساڵی داهاتوو فریز و گژوگیای تێدا نەڕوێت، ئەمەش وەك رێگەیەك كە زیان بە گەنم یان جۆیەكە نەگەیەنێت لە دوای ئەوساڵە.
فۆتۆ:زەكەریا مەجید
Top