رەنگی زێڕین و رەش لە كراسی كوردی

رەنگی زێڕین و رەش لە كراسی كوردی
بە هاوكاری (سۆلاڤ مۆدە) لە وڵاتی ئەڵمانیا
هەر رەنگێك كاتێك كاری نەخشاندنی بۆ دەكرێت لە سەر كراسی كوردی، مانایەكی خۆی هەیە، تەنانەت جوانی لە گەڵ هەر رەنگێكی دیكەدا جیاوازترە، لێرەدا دوو لایەن گرنگە بۆ دانان و هەڵبژاردنی رەنگ بۆ كراسی كوردی، سەرەتا دەبێت بیر لەوە بكەینەوە كە ئایا نەخشی كراسەكە چۆن دەبێت، تاكو رەنگەكان لەگەڵ یەكدیدا بگونجێن و هەر یەكە لەگەڵ ئەوەی دیكە تێكەڵ بێت، دواتریش هەڵبژاردنی جۆری قوماشەكەیە، كە گرنگە بزانرێت چ جۆرە قوماشێك یان نەخشێكی لەسەرە یان رەنگەكەی چۆنە تاوەكو لەگەڵ كراسەكەت گونجاو بێت، لە هەمان كاتیشدا تێكەڵ كردنی دوو رەنگ، زیاتر كراسەكە رازاوەتر و جوانتر دەكات، یەكێك لەو دوو رەنگانەی كە كاریگەرییەكی تەواویان بەسەر یەكدا هەیە، ئەویش رەنگی رەش و رەنگی زێڕینییە، لە كاتێكدا كراسی كوردی لە دوو بەشی سەرەكی پێكهاتووە، ئەویش كراس و ئێلەگە،، هەروەها ئەو كراسەی لەسەرەوە دەپۆشرێ، بەمەش دەتوانین هەر یەكە لە رەنگی زێڕین بۆ ئیلەگ وئێكسسوار و نەخشەكان هەڵبژێرین، لە بەرامبەردا رەنگی كراسەكە رەش بێت، یاخود بە پێچەوانەوە كە رەنگی ئێلەگ و ئێكسسوارەكان رەش بێت، كراسەكەش لە رەنگی زێڕین بێت، بەڵام مۆدەی یەكەمیان زیاتر باوترە.
Top