كولیچە، خواردنێكی خۆش و بەتام

كولیچە، خواردنێكی خۆش و بەتام
ئەو خواردنانەی بۆ كاتی پێویست دروست دەكرێن، واتە هەندێك لە شیرەمەنی و شتی خۆش هەن، وەك خواردنێكی تایبەت لە ماڵ دادەنرێت، زیاتریش شەوانە یان بەیانیان دەخورێت، یەكێك لەو خواردنانە بریتییە لە (كولیچە)، وەك خواردنێكی خۆش، كە گشت كەسێك حەزی لێدەكات، كولیچە، شێوەی بچووكە و وەك كێك وایە، كولیچە لە چەندین پێكهاتە دروست دەكرێت، لەوانە : ئارد – شەكر-خورما-گوێزی هیندی-خوێ-گوێز-هێل-رۆنی كوردی یان كەرە، دوای ئەوەی ماددەكان دەهێنرێن و ئامادە دەكرێن وەك هەویرێك، دواتر خورما و گوێزەكەی تێدەكرێت و بە پارچەی بچووكی دەبڕن و پاشان لەناو فڕن سوور دەكرێتەوە، كولیچە، لایەكی بە نەخش دەكرێ بۆ جوانی، كە لە شێوەی زنجیر دەبێ، كولیچە زیاتر شیرینە و لەگەڵ چای و قاوە و نەسكافێ دەخورێت، تامێكی خۆشی هەیە، لە ئێران پێیدەگوترێت (قەنادی) و لە هەولێر زیاتر توركمانەكان وەستان لە دروست كردنی كولیچەی خۆش، كولیچە دوای ئەوەی لەناو فڕن دەهێنرێتە دەرەوە و پاشان دەبێ سارد ببێتەوە و ئینجا دەخرێتە ناو سەلاجە یان شوێنێكی فێنك، تاوەكو تێكنەچێت، بۆ ئامادەكردنی كولیچە، قاڵبی خۆی هەیە و كە نەقشی جوان و بچووكی تێدایە.
Top