ماكیاژی چـــاو و جــلی رەش
November 22, 2012
رەنگا و ڕەنگ
- سەرەتا هەندێك سێبەری سپی لە گۆشەی ناوەوەی چاوەكانت بدە و واتە ئەوەی لەلای لووت نزیكە.
- دواتر سێبەری چاو بە رەنگی پەمەیی بریقە دار لەسەرەوەی بەشی چاوەكانت بدە و تاوەكو بە جوانی رەنگەكەی دیار دەبێت.
- لەبەشی خوارەوەی چاوەكانت، دوو هێڵی پان و گەورە لە رەنگی پەمەیی ژێر برژانگی خوارەوەی چاو بدە، رەنگەكە رابكێشە بەرەو كۆڕنەی دەرەوەی چاو، واتە بۆ دەرەوە بێتەوە.
- پارچەیەك لە رەنگی سێبەری چاو لە رەنگی وەنەوشەیی لە برژانگی سەرەوەی چاو بدە و جوانتریش دەبێ كە بەرەو دەرەوەی چاو بچێت، هەروەها بە پێچەوانەوە لە ژێر برژانگی خوارەوە، بۆ ژوورەوەی چاو بچێتەوە.
- دواتر رەنگە وەنەشەكە زیاتر بكە، بە تایبەت لەسەر برژانگی سەرەوە.
- بڕێك لە رەنگی سێبەری سپی بریقەدار لە هەردوو بەشی ژوورەوەی چاو بدە، واتە بۆ ناوەوە و بەرەو لووت.
- هەوڵبدە پێش كۆتایی كاری ماكیاژەكە، دوو هێڵی ڕەش لەسەر بەشی سەرەوەی سەر برژانگ بە دیار بكەوێت، ئەویش بە فڵچەی ماكیاژ بیكە.
بڕێك كلی سپی لە ژوورەوەی چاو بدە، هەروەها دوو پارچە ماسكارا بۆ سەر برژانگەكانت ئەنجام بدە .