ستایلە تازەكانی قژ

ستایلە تازەكانی قژ
ستیلەكانی قژ، هەر تەسریحە و بە جۆرێكە، هەر جۆرە قژێك، مانایەكی جوانی خۆی هەیە، هەندێكیان وەك دیمەنێكی هێمن و هەندێكی دیكەش وەك شێوەیەكی دیار و بەرچاو دەبێ، هەر جۆرە تەسریحەیەك شێوازێكی تایبەت بە خۆیەوە هەیە، تەنانەت دەكرێ ئەو مۆدانە بەپێی شوێن و كاتی خۆی ئامادە بكرێن و ببن بە ستایلێك بۆ قژی خانمان، لەگەڵ هەر ستایلێكی تازەدا، دەبێ خانمان بزانن كە جۆرەها ستایل و شێواز هەیە، تا بتوانن لە رێگەی ئەو دیمەنەوە كاری لەسەر بكەن و ببێتە یەكێك لە جوانترین تەسریحەكانی قژ، بەڵام گرنگە كاتێك تەسریحە بۆ قژ دادەنرێ، دەبێ بگەڕێنەوە سەرەتای ئەو كارە، ئەویش بڕینی قژە، كە بە چ جۆرە مۆدەیەك كاری بڕینی بۆ بكرێ، هەر تەسریحەیەك بۆ جۆرە قژێك دەكرێ و خانمانیش دەتوانن جۆری ئەو ستایلەی قژیان بدۆزنەوە كە دەبێتە مۆدەیەكی رێك بۆ قژیان، بەڵام ناكرێ تۆ ئەو جۆرە تەسریحەیە دابنێی كە لەگەڵ شێوازی رووخسار و رەنگی دەم و چاوت ناگونجێ، بۆیە چەندین مۆدە و ستایلی تازە دەركەوتوون و هەر یەكە شێوازێكی تازە لە خۆ دەگرێ، خانمانیش دەتوانن یەكێك لەو شێوازانە هەڵبژێرن، بە مەرجێك لەگەڵ جۆری قژیان گونجاو بێ و لە نزیكەوە دیار بێ و هەر یەكە لە تەسریحەكە و قژبڕینەكە گونجاو بن.
Top