جۆرەكانی رەنگی نینۆك بۆ مۆدەی ئێستا و داهاتوو

جۆرەكانی رەنگی نینۆك بۆ مۆدەی ئێستا و داهاتوو
گشت لایەنێك لە جوانی جلوبەرگ و ئێكسسوار و كاری تەسریحە گرنگی خۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ هەر یەكێك لەو لایەنانە كاریگەری خۆی ببەخشێ لەسەر جوانی خانمان، بەشێكی دیكەی جوانی هەیە، كە زۆر جار فەرامۆش دەكرێ، لە كاتێكدا ئەو بەشە گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە و جوانییەكی شایستە و سەرنجڕاكێشی هەیە، ئەویش دانانی رەنگە بۆ نینۆكەكانی پەنجە و قاچ، هەڵبژاردنی رەنگ یەكێكە لە هەنگاوە گرنگەكان تەنانەت دانانی نەخش رێگەی دووەمە تاوەكو نینۆكەكان سەرنجڕاكێش و جوان بن، لێرەدا مۆدەی ئەو رەنگانە دەخەینە روو كە مۆدەی سەردەمە و هەر یەكە لە چ كاتێكدا بەكاردەهێنرێ.
رەنگی تۆخ و سەرنجڕاكێش
بریتین لەو رەنگانەی كە رەنگێكی مێینەیە و سەرنجڕاكێشە لەوانە وەك :سووری تۆخ – وەنەوشەیی تۆخ، هەروەها دەكرێ ئەو رەنگانە بە بریقەدار بكرێن، چونكە زیاتر جوانتر دەردەكەوێ.
رەنگی سرووشتی و نەرم
بریتین لەو رەنگانەی كە هێمن و لەسەرخۆن بۆ نینۆكی پەنجە، لەوانە (رەساسی و پەمەیی ئاچوغ)، ئەم جۆرە رەنگانە لەگەڵ جاكێت و بلووزی لە پەمۆ جوانە و بەكاردەهێنرێ، باشتریشە رەنگی نینۆك لەگەڵ رەنگی پێست نزیك بێ.
تێكەڵی نێوان رەنگەكان
دەتوانین جگە لەو جۆرە رەنگانە، هەروەها تێكەڵی نێوان رەنگەكان ئامادە بكەین و دواتریش لە نینۆكەكان بدرێن، ئەمەش كاتێك رەنگێك دادەنرێ و دواتر رەنگێكی دیكەی بە بریقەدار لەسەری دادەنرێ، یان رەنگێكی دیكە كە لە رەنگی یەكەم تۆختر بێ، ئەمەش وادەكات كە خۆی لە دوو رەنگ بنوێنێ.
نەخش و وێنەی رەنگی
دەكرێ خانمان، لە رێگەی رەنگی بۆیەی نینۆكە، جۆرێك لە نەخش و دیمەنی جوان لەسەر نینۆكەكان ئامادە بكەن، كە ئەمەش وەك بەهرەیەكی جوان و شایستە دادەنرێ و دەبێتە مۆدەیەكی جوان و سەرنجڕاكێش.
رەنگی مۆدەی میتالك
ئەمەش یەكێكە لە مۆدە جوانەكانی نینۆكی پەنجە، ئەمەش وەك جێگرتنەوەی رەنگی دیكە لە شوێنی رەنگی (رەساسی و زێڕی)، كە ئێستا توانراوە رەنگەكانی وەك : شین و رەش دابنرێ لە جێگەی رەنگە میتالەكانی پێشوودا.
Top