لەف كردنی قژ لە چەند هەنگاوێكدا

لەف كردنی قژ لە چەند هەنگاوێكدا
خانمان پێویستیانە زوو زوو قژیان لوول یان لەف بكەن، لەفكردنی قژ، زیاتر رێگایەكی سەركەوتووە بۆ توند كردن و جوان كردنی قژ، بە تایبەت وا لەقژ دەكات كە جوان دەربكەوێت و لەگەڵ گشت جۆرە تەسریحەیەك گونجاو ببێت، بەم هەنگاوانە دەتوانین ئەو جۆرە تەسریحەیەی لەفە بە دەست بهێنین :
- دوای شووشتنی قژ بە شامپۆ و لێدنی كرێم، پاشان قژەكە وشك دەكەینەوە و بە هۆی بەخاخ، دەتوانین وا لە قژەكە بكەین كە بچێتە سەر شێوەی رۆڵ و رۆڵەكە بەكاردەهێنین، واتە شێوەی لوولە یان لەفە.
- سەرەتا دەبێت لە سەرەتای سەر دەست پێبكەین و دەبێ سەری تەڵی مووی قژ بگریت و دواتر بەرەو سەرەوە شانەی بكەیت.
- دواتر سەری تەڵەكانی قژ بگرە و لەسەر ڕۆڵەكەی دابنێ و لەگەڵ ئەوەی گرێ بۆ قژت دروست بكە، دواتر ڕۆڵەكە بخوولێنەوە لەسەر كۆتایی تەڵی قژەكە، ئەمەش بە سوڕانی رۆڵەكە بەرەو خوارەوە، واتە وەك ئاراستەی پێستی سەر، لەگەڵ توند كردنێكی سادە بەسەر قژت تاوەكو بە جوانی بچێتە ناو ڕۆڵەكە.
- دوای كاتێك ڕۆڵەكان دەگاتە سەر، دەبێ لە شوێنی خۆی ببەسترێت تاوەكو جێگیر بێت.
- ئەم جۆرە كارەش بۆ گشت بەشەكانی دیكەی قژ، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ كۆتایی تەڵی لەف كردنی قژە وەكو یەك بن، دەكرێت بەخاخی قژ بەكاربهێنرێت ئەگەر قژەكە وشك بۆوە، كە بۆ ئەو شوێنانە بەكارهێنراوە.
- دوای لەف كردنی گشت بەشەكانی قژت، دەبێ بۆ ماوەیەك بمێنێتەوە، كە بە شێوەیەكی سرووشتی خۆی وشك ببێتـەوە، یان بە بەكارهێنانی وشكەرەوەی قژ (مجففە)، پاشان دەبێ رۆڵەكانی لێ بكرێتەوە، دواتریش شانە كردنی ئەو بەشانە یەكە بە یەكە، ئینجا كاری تەسریحەی بۆ بكرێت.
Top