مــەڕ بڕینـەوە!

مــەڕ بڕینـەوە!
مەڕ گیاندارێكی بە پێز و بەسوودە لە ژیانی مرۆڤ، كە جگە لەوەی شیرەكەی دەكرێتە چەندین بەروبوومی خواردن، هەروەها پاشەڕۆی بۆ بواری كشتوكاڵی بەكاردەهێنرێت، جگە لەوانەش سوودێكی دیكەشی هەیە، كە مرۆڤ توانیویەتی سوود لە خوورییەكەی وەربگیرێت، خووریی مەڕ بۆ چەندین شت بەكاردەهێنرێت، لەوانە بۆ كاری رستن و چنین، یان پێستەكەی بە سوودە بۆ كاری دروست كردنی دەهۆڵ و تەپڵ و دەف و ئەوانە، مافوور و فەرش و جلوبەرگ و، هەروەها چەندین كەرەستەی وەك پێڵاو و ئەو شتانەی لێ دروست دەكرێت، مەڕ بڕینەوە لە دوای دروێنەوە بێ، واتە لە دوای مانگی (5 و یان لە ناوەڕاستی مانگی 6)، ئەمەش حیكمەتی خۆی هەیە، كە بۆیە لەو ماوەیەدا ئەو كارە دەكرێت، چونكە كەش و هەوا گەرمە و مەڕ سەرمای نابێت بە هاوین، هەروەها تاكو وەرزی زستان دێتەوە، مەڕەكەش خووروی دێتەوە و بەر سەرمای زستان ناكەوێت، مەڕ بڕینەوە بە جەو دەكرێ، كە ئامێریكە وەك مەقەس وایە، بەڵام گەورەتر و بەهێزترە، بە دوو كەس مەڕەكە دەگرن و یەكێكی دیكەش كاری بڕینەوەكە دەكات، بە ئامێری جەو كردن، لەو كاتەی مەڕ زیندووە تەنیا خورییەكەی لێدەكرێتەوە، بەڵام دوای سەربڕینی دەكرێ سوود لە پێستەكەشی وەربگرین. خووری دوای ئەوەی لێدەكرێتەوە و پاشان بە تەشی كۆدەكرێتەوە و دەكرێتە سەلكە بەن.
Top