پشتێنی نەخشێنراو بۆ ڕازاندنەوەی كراسی بووكێنی

پشتێنی نەخشێنراو بۆ ڕازاندنەوەی كراسی بووكێنی
كاتێك خانمان دەگەن بە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریان، كە رۆژێكە لە ژیانیان و دەبێتە مایەی خۆشی و شادی، لەو كاتەشدا دەبێ بووك لە نزیك و دوورەوە، بە جوانترین شێوە دا رازاوە و جوان بێت و دیمەنی جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانی جوان بن،گرنگترین بەش لە رۆژی ئاهەنگدا بریتییە لە كراسی بووك، كە شێوەی خانمی بووك دادەپۆشێت و هەر بۆیەش دەكرێت سوود لە نەخش و نیگاری سەر كراس وەربگرین، كە دەبێ نەخشی بچووك و ورد لەسەر كراس هەبێ، لەگەڵ ئەوەشدا دیزاینەرانی جلوبەرگی كراسی بووك، هەردەم هەوڵ دەدەن كە كراسی تازە و جوان ئامادە بكەن، بە جۆرێك دیمەنێكی رازاوە و جوانی هەبێ بۆ بووك، لە رێگەی ئەو جلە سپییە جوانەدا، هەروەها دانانی پشتێن بۆ سەر جلی بووك، كە ئەویش مایەی رێكخستن و توندكردنی كراسەكە دەبەخشێت، لە هەمان كاتیشدا، شێوەیەكی رازاوە و جوانی دەبێت، بەم جۆرە كراسی بووك لە نزیك و دوور رازاوە دەكرێت.
Top