جوانترین و سەرنجڕاكێشترین كچ و ئەكتەر

جوانترین و سەرنجڕاكێشترین كچ و ئەكتەر
كچە ئەكتەرانی تورك بە جوانی و شۆخی و شەنگی بەناوبانگن، تەنانەت لەلای خۆمانیش، كچان لاسایی ئەو ئەكتەرانە دەكەنەوە لە شێوازی جلوبەرگ و شێوەی ماكیاژ و رووخساردا، ئەمە جگە لەوەی رۆژانە سەیری ئەڵقەكانیان دەكەن، وادیارە كچە ئەكتەری بەرەچەڵەك ئەڵمانی لە دایكەوەو لە باوكێكی تورك (ویلما ئیلیس) كە رۆڵی كارۆلینی بینیوە لە زنجیرە درامای توركی ئیزیل ئەمەو لە دوای ئەو پێشبڕكێیەی كە كەناڵێكی توركی ئەنجامی دابوو، لەسەر جوانترین و سەرنجڕاكێشترین كچە ئەكتەرەكانی توركیا، جێگەی باسە ئەو خانمە رێژەی (41%)ی دەنگەكانی هێناوە لەسەر ئاستی گشت ئەكتەرەكانی دیكە، بەمەش دەبێتە جوانترین و سەرنجڕاكێشترین كچ و ئەكتەر لە توركیا.
Top