شێوازەكانی قاپ و قاچاغ بۆ ژووری چێشتلێنان

شێوازەكانی قاپ و قاچاغ بۆ ژووری چێشتلێنان
كەرەستەكانی ماڵ، دەبێ جوانترین دیمەن لەخۆبگرن، هەرچەندە هەر یەكە بایەخ و گرنگی خۆیان هەیە، بەڵام دەبێ حیساب بۆ گشت كەرەستەكان بكەین و جیاوازیان هەڵبژێرین، بەمەش دەبێت هەر كەرەستەیەك لە شوێنی تایبەتی خۆی بێت، چونكە كەرەستەكان بە شێوە و جێگەیان، كار دەكەنە سەر جوانیی ماڵ، لە كاتێكدا دەكرێ دانانی كەرەستە، جوانی خۆی بنوێنێت و لە جێگەی تایبەت بە خۆی دابنرێت، ئەوەی باسی دەكەین بریتییە لە كەرەستەكانی خواردن بۆ ژووری چێشت، بە تایبەت قاپ، كە كەرەستەیەكی سەرەكییە بۆ كاتی خواردن و لە دواییشدا دوای هەڵگرتنەوە دەبێتە دیكۆرێك لە ژووری چێشت، گرنگە بۆ شێوەی قاپ كە رەنگاورەنگ بێت، یان لە رەنگێكی تایبەت بێت، زیاتر قاپ سەرنجڕاكێشتر دەبێت كە لە رەنگەكانی : سوور و قاوەیی و زەردی كاڵ بێت، چونكە ئەو رەنگانە دیكۆرەیین، بەم جۆرە خانمان دەتوانن دیكۆرێكی رازاوە و جوان بۆ ژووری چێشت دابنێن.
Top