مام سەعید وەستای شمشاڵ و نەی

مام سەعید وەستای شمشاڵ و نەی
رەوەند بەختیار
پیشەی دروست كردنی ئامێرە مۆسیقیەكان كۆنە و لەگەڵ گۆڕانی شێوازەكانی دروست كردنی بەڵام هەر بەردەوامە، رەنگە ئێستا تەكنیكی تازە هاتبێتە پێشەوە بۆ دروست كردنی ئامێرە مۆسیقیەكان بەتایبەت شمشاڵ ونەی بەڵام هەر وەك جاران و زۆر بەسادەیی مام سەعید خەریكی دروست كردنی شمشاڵ و بلوێرە، مام سەعید خەڵكی ناحیەی دارەتووی شاری هەولێر و لە مێژە ئەو كارە بووە بە پیشەی و لە بەدەم دەرگای قەڵا هەر بە خەیاڵ و تام و بۆی جاران بەخۆی و دەستە ماندووەكانی خەریكی ئەم كارەیە، جیا لە دروست كردنی بلوێر و شمشاڵیش مام سەعید جار جاریش دەست دەكات بە ژەنینیان و دەمانگێڕێتەوە بۆسەردەمی رابردوو، خەمەكانی بەربادی سەرشەقام دەكات و كۆمەڵێك كەس لە دەوری كۆ دەبنەوەو سەیری پەنجەكانی دەكەن،
شایەنی باسە هەریەك لە شمشاڵ و نەی و بلوێر بە ئامێرە فوودارەكان دادەنرێن كە بەشێكە لە پۆلینی ئامێرە مۆسیقیەكان و لە كۆندا زیاتر و لە ئێستاشدا لە زۆربەی ئاواز و گۆرانییەكاندا شوێنی ئەو ئامێرانە دیارە و رۆڵیان هەیە لە جوانتركردن و بە جۆشكردنی ئاواز و گۆرانییەكان بەتایبەت گۆرانیی فۆلكلۆری.
Top