كراسی كوردی نەخشێراو بە رەنگەكانی ئاڵای كوردستان

كراسی كوردی نەخشێراو بە رەنگەكانی ئاڵای كوردستان
دەتوانین سوود لە ئامڕاز و شێوازەكانی ستایلی جۆراجۆر وەربگرین، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین گۆڕانكاری بەسەر جوانیی جلە كوردیەكاندا بهێنین و بە مەرجێك ستایل و شێوەی كۆنی خۆی لە دەست نەدات و بەرەو گۆڕانكاریی تازە هەنگاو بنێت، وەك دانانی نەخش و شێوەی ئامادەكراو، كە بە خواستەوە بێ، واتە ئەو خانمە دەتوانێت چ جۆرە مۆدەیەكی بوێت لەسەر كراسەكەی بنەخشێنێت، وەك ئەوەی هێمای رەنگەكانی ئاڵای كوردستان لەسەر كراس بدەین، یان شێوەی نەخشەی كوردستان رەنگ بداتەوە لەسەر كراس، ئەمەش وەك زیاتر نیشاندانی دیمەنی كورد و كوردستان، بە تایبەت كاتێك كراسەكە لە رەنگی سپی بێ، یان هەر رەنگێكی دیكە، چونكە لەگەڵ رەنگی سپی، نەخش و شێوە دانان بە جوانی لەسەر كراسەكە دیار دەكەوێت، وەك ئەو جۆرە مۆدەیە لەلایەن خاتوو (نیشا)خان كە كاری دیزاینەر دەكات و ئەو جۆرە كراسەی دووریوە، وەكو یەكێك لە مۆدە جوان و سەرنجڕاكێشەكان كە جێگەی بایەخی گشت جۆرە مۆدەیەكە، دەبێتە یەكێك لە شیاوترین مۆدەكانی جلوبەرگ و كراسی كوردی كە بە نەخش و رەنگی ئاڵای كوردستان رازاوە بێت.
Top