برژانگ و گونجاندنی لەگەڵ ماكیاژی چاو

برژانگ و گونجاندنی لەگەڵ ماكیاژی چاو
دوو شێوە ماكیاژی جوان و رازاوە، كە بۆ ئەو چاوە ئامادە كراوە، جوانترین بەشەكانی ئەو ماكیاژە، ئامادەكارییە بۆ ماسكارا كردنی برژانگەكان، كە بە شێوەیەكی دروست و جوان كاری بۆ كراوە، لەگەڵ دانانی جوانی ماكیاژی چاو، لەو كاتە زیاتر دەردەكەوێ، كە چاوەكان دەنووقێنن، چونكە لەو كاتە هەر یەكە لە برژانگ و پشت چاو بە تەواوی دیار دەكەون، بۆیە دەكرێ سوود لەو ساتە وەربگرین، بە تایبەت لە كاتی ماكیاژ كردن، كە دەتوانین بە كەسێكی دیكەوە كاری ماكیاژ بكەین، بۆ پشت چاو، یان بۆ كاتی چاو ترووكاندن، كە خۆت ناتوانیت كاری لەسەر بكەیت، بەمەش كەسێكی دیكە راسپێرە، شێوەی پشت چاو و رەنگی برژانگ و دانانی ماسكارایەكی رێك، دەبێتە هۆكارێكی جوانی لە ماكیاژێكی شیاو بۆ چاوت، بەڵام دەكرێت حیسابی ئەوە بكەین كە رەنگی پشت چاو و ماكیاژ یان برژانگ، بە تایبەت شێوەی ئامادەكاری برژانگ، لە كاتێكدا ماسكارا بكە، كە دوای دانانی رەنگی پشت چاوەكان، تاوەكو كار دەكاتە سەر رەنگەكە و شێوەی بشێوێنێ، تا دەتوانی رەنگی پشت چاو بكە و ماوەیەك بوەستە تاوەكو تەواو وشك دەبێ، بەمەش دەگەیتە ئەو ئەنجامەی كە مەبەستتە بۆ دانانی جوانییەكی رازاوە لە ماكیاژێكی ناسك و جوان بۆ چاوەكانت.
Top