كۆچــــك

كۆچــــك
رەوەند بەختیار
رەنگە زۆر جۆرو شێوازی رازانەوەی كۆن هەیە ببێتە مایەی هەڵوەستە كردن، كە چۆن بۆ مەبەستی جوانكاری یان رازانەوە بەكار هاتووە، كۆچك یەكێكە لەو جۆرانە، كۆچك بەرهەمێكی چنراوی ژنانی پێشووەو دەیانچنی بۆ منداڵان بەتایبەت منداڵی بچووك، كۆچك بۆ گەنجان لە جێی كلێتەیە واتە ئەگەر گەنجان لەسەریان نا و قەبارەكەی گەورەبوو پێی دەڵێن كلێتە، بەڵام ئەگەر بچووكبێت بۆ منداڵ بە كار بێت ئەوە پێی دەڵێت كۆچك، كۆچك زیاتر لە جەژندا لەسەری منداڵان دەكرا لە كۆندا ئەوەی كۆچكی لەسەرنەبا ئەوە خانەدانی پێوە دیاربوو، كۆچك شێوازی جۆر بەجۆی هەیە هەیانە تەنیا لە داو و خوری پێك دێت و هەشیانە ئاوریشمی لەگەڵ دەكرێت و پشتەوەی درێژە، لە سەرەوەش سێگۆشەیە و شێوەیەكی جوان و ناسكی هەیە، بەمەش دەبێـتە یەكێك لە كەرەستە جوان و سەیرەكان كە كورد سەردەمانێكە بەكاریهێناوە.
Top