رەنگی سپی و پەمەیی بۆ ژووری نووستن

رەنگی سپی و پەمەیی بۆ ژووری نووستن
هەر بەشێك لە دیكۆری ماڵ، بە گرنگترین بەش دادەنرێت لە بواری جوانكاری و ستایلی ماڵدا، ئەمەش بەپێی گرنگی خۆی، واتە هەر شوێنێك لە ماڵ، پێویستی بە دیكۆر و كەرەستەی تایبەت هەیە، رەنگە نەتوانین گۆڕانكاری بە هەموو بەشەكان بكەین، بەڵام دەتوانین لە چەند بەشێكی سەرەكی ئەو گۆڕانكاری و ئامادەكارییە ئەنجام بدەین، لەگەڵ هەر مۆدەیەك، جۆرە ستایل و دیكۆرێكی دیكە پەیدا دەبێت، بەڵام هەندێك شوێن لە ماڵدا هەن، كە بۆ جارێك یان بۆ ماوەیەكی زۆر، دیكۆرێكی نایابی پێدەدرێت، ئەویش ژووری نووستنە، ئەو ژوورە بەهۆی ئەوەی جێگەیەكی بەرچاوی لە دیكۆری ماڵ هەیە، هەروەها دیكۆری ژووری نووستن، وەك ئەوەی جێگەی حەسانەوە و پشوودانە، بۆیە پێویستی بە دیكۆرێكی هێمن دەبێت، زیاتریش رەنگ یان دیكۆری ژوورەكە، خۆی دەسەپێنێت كە بە چ ستایل و دیمەنێك ببێتە ئەو جۆرە دیكۆرە كە شیاو بێ،جوانترین رەنگ بۆ ژووری نووستن رەنگی سپی و پەمەیی دەبێت، گرنگە كە دیكۆری سەرەكی وەك دیوار و خوارەوە و سەرەوەی ژوورەكە لە رەنگی سپی بێت، هەروەها كەرەستەكان لە رەنگی پەمەیی بن.
Top