دوو بووك و زاوای جمك!

دوو بووك و زاوای جمك!
لەلای خۆشمان زۆر جار بووە كە دوو برا یان سێ برا، بوون بە هاوسەری دوو یان سێ خوشك، بەڵام رەنگە رێكەوتی هاوسەرگیرەكەیان جیاواز بێت لەگەڵ ئەوانەی دیكە، وادیارە لەلای ئەو دوو بووك و زاوایە جمكە، كارێكی جوانیان كردووە كاتێك ویستویانە هاوسەرگیری بكەن، هەردوو هاووڵاتی ئەمەریكی (جیمس و ئەنتوان) توانیان هەردوو خوشكی رەش پێست (كارینا و ئانا) بخوازن و لە رۆژێكی دیاری كراویشدا پرۆسەكەیان بەجێگەیاند، وەك لە وێنەكەدا دەبینن چۆن لەلای یەكدییەوە وەستاون و شێوەیان لە یەكدی دەچێت، جێگەی باسە هەر یەكە لەو دوو بووك و زاوایە،جمكن و بوون بە چوار بووك و زاوای جمك.
Top